ئامانجی ئێمه
مه‌تا ١٩:١٤ مه‌سیح ده‌ڵێت، << لێگه‌ڕێن منداڵان بێنه لام، ڕێیان لێمه‌گرن چونكه شانشینی ئاسمان هی وه‌ك ئه‌مانه‌یه>>
كتێبی پیرۆز بۆ منداڵان، كارده‌كات بۆ ناساندنی عیسای مه‌سیح به منداڵان له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی كتێبی پیرۆز به وێنه‌وه و وه بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به شێواز و میدیای جیاواز وه‌ك وێبسایت و ته‌له‌فونی مۆبایل، نوسراو و كتێبی وێنه‌دار له‌سه‌ر كتێبی پیرۆز به هه‌ر زمانێك كه مندال قسه‌ی پێده‌كات.
ئه‌م چیرۆكانه‌ی كتێبی پیرۆز دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ١،٨ بلیۆن منداڵانی جیهان له‌هه‌ر شوێنێك به بێبه‌رامبه‌ر.